یوریچ ساوزهامپتنی جێهێشت دوای دابەزین

یانەی ساوزهامپتن بەفەرمی دوورخستنەوەی ئیڤان یوریچی راهێنەری یانەکەی راگەیاند پاش ئەوەی بوونە خراپترین یانەی مێژووی پریمەرلیگ.
ساوزهامپتن یەکەم یانەکە لە مێژووی خولەکەدا لە هەفتەی 31دا داببەزن بۆ ریزی پلە یەک. یوریچ لە مانگی 12دا کرایە راهێنەر بەو هیوایەی بتوانێت ساوزهامپتن لە دابەزین بپارێزێت بەڵام لەوکاتەوە تەنها یەک یاری بردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە
یانەی ساوزهامپتن رایدەگەیەنێت گرێبەستی راهێنەری تیمی یەکەممان ئیڤان یوریچ هەڵوەشێندراوەتەوە. یوریچ لە کاتێکی سەختدا ئەم ئەرکەی پێ سپێردرا بە ئامانجی ئەوەی ئاستی یانەکە باشتر بکات. بەداخەوە پێشڤەچوونێکی ئەوتۆمان نەبینی. لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی راستگۆیی و کاری رژدی خۆی و تیمەکەی دەکەین لەهەوڵەکانیان بۆ هێشتنەوەمان لە پریمەرلیگ.
ساوزهامپتن هاوکات یەکەم یانەی ئەم وەرزەی پێنج خولەکە گەورەکەی ئەرووپایە کە دابەزین مسۆگەر بکات. یانەکانی ڤایادۆلید لە ئیسپانیا، مۆنزا لە ئیتاڵیا و مۆنتپێلیەر لە فەڕەنسا دیارترین ئەو یانەن کە چاوەڕواندەکرێت بەمزووانە ئەوانیش بەفەرمی دابەزین مسۆگەربکەن.