ئینگلتەرا

یۆرگن کڵۆپ وەک باشترین ڕاهێنەری مانگی پریمەرلیگ دیاری کرا

یاریگا- یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی وەک باشترین ڕاهێنەری مانگ لە خولی ئینگلتەرا دەستنیشان کرا بۆ مانگی کانوونی دووەم.

کلۆپ و یانەکەی توانیان لەو مانگەدا ئەو پێنج یارییەی ئەنجامیان دا، هەمووی ببنەوە و پێشەنگی خولەکە زیاتر و زیاتر لەسەر خۆیان تاپۆ بکەن.

بە بردنەوەی ئەو خەڵاتە، ڕاهێنەرەکەی ڕێدز توانی شەشەمین خەڵاتی مانگ ئەم وەرزە بباتەوە و پێش پیپ گواردیۆلا بداتەوە کە بە هەڵبژاردنی پێنج جار وەک باشترین ڕاهێنەری مانگ لە ساڵی 2017 لەگەڵ مان سیتی، ڕیکۆردی بە ناوی خۆیەوە کردبوو.

لەوەتەی دەستپێکی پریمەرلیگی ئەم وەرزە لە مانگی 8ی ساڵی ڕابردوو، تەنها فرانک لامپاردی ڕهێنەری چێڵسی (مانگی ئۆکتۆبەری 2018) توانی یەک جار لەم وەرزەدا جگە لە کڵۆپ، ئەو خەڵاتە بباتەوە و کڵۆپ داببڕێنێت لە شەش لەسەر شەشی باشترین ڕاهێنەری مانگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button