ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

” ئارەزوو دەکەم میسی لە بارسێلۆنا واز لە یاریکردن بێنێت “

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵاند هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە گواستنەوەی لیۆنێل میسی بۆ یانەکەی دەکرێن.

راهێنەرەکەی مان سیتی لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا باس لە گۆڵکارەکەی بارسا دەکات و دەڵێت ” هەموو ئەو دەنگۆیانە ناراستن کە باس لە گواستنەوەی میسی دەکەن بۆ یانەکەمان و هیواداریم ئەو یاریزانە لە بلاوگرانا واز لە یاریکردن بێنێت، پێموایە ئەو لە یانەکەی بەردەوام دەبێت و هیچ کاتێک کەتەلۆنیا جێناهێڵێت “.

لە ماوەی رابردوو دوای گرژییەکەی نێوان میسی و ئابیدال دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە ئەو یاریزانە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵت و یەکێک لە ئامانجەکانیشی یانە مانچێستەر سیتیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button