ئینگلتەرا
فەرمی: ئەگوێرۆ بە باشترین یاریزان مانگ لە پریمەرلیگ دەستنیشان کرا
یاریگا- سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری مان سیتی وەک باشترین یاریزانی مانگ لە خولی ئینگلتەرا هەڵبژێردرا بۆ مانگی کانوونی دووەم.
گۆڵکارە ئەرجەنتینیەکە توانی لە سێ یاری ئەو مانگەدا شەش گۆڵ تۆمار بکات و پاسی گۆڵێکیش بە هاوڕێکانی بدات.
ئەوە حەوتەمین خەڵاتی باشترینی مانگ بوو بدرێت بە ئەگوێرۆ، بەوەش پێش هەریەکە لە هاری کین و ستیڤن جێراردی دایەوە کە ئەو دوانەیان شەش جار وەک باشترین دەستنیشان کراون.