عێراقکوردستان

فەرمی؛ دەست لەکار کێشانەوەی لوئەی سەڵاح و هەڵگورد مەلا محەمەد قبوڵکرا

Yariga App

یاریگا –

دوای پێشکەشکردنی نامەی دەست لەکار کێشانەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی، کەمێک لەمەوبەر کارگێڕی قوەجەوییە رازی بوو بە وازهێنانی لوئەی سەڵاح لە ئەرکەکەی.

لوئەی سەڵاح بۆ سێیەم جار نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی کارگێڕی قووەجەوییە کرد، دوو جار بە بریاری سەرۆکی یانەکە نامەکە رەتکرایەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند کەمێک لەمەوبەر دەستەی کارگێڕی قوەجەوییە رازی بووە بە دەست لەکارکێشانەوەی لوئەی سەڵاحی راهێنەر و هەڵگورد مەلا محەمەدی یاریدەدەری و ئەمڕۆ بە فەرمی ماڵئاوایی لە تیپەکە دەکەن.

دوای شکستە گەورەکەیان بەرامبەر شورتە لە گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بۆ سێیەم جار لوئەی سەڵاح و هاوکارانی نامەی دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەشکرد، لوئەی دوای حەفت گەڕ لە یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق هاتە شوێنی ویسام رزقی قەتەڕی و ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵۆکانی بەغدای وەرگرت.

لوئەی لەم وەرزەدا 19 یاریی راهێنەری قوەجەوییە بوو کە نۆ سەرکەوتن و هەشت شکست و دوو یەکسان بوونی هەبوو، جەوییە 41 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button