یانەکانی پرێمەرلیگ لەبارەی وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بڕیار دەدەن

یاریگا –
یانەکانی پرێمەرلیگ لەبارەی وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بڕیار دەدەن، دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر بیرۆکەی پێشوویان و پێش دەستپێکی وەرز مێرکاتۆ تەواو بێت.
رادیۆی تۆک سپۆرتی بەریتانی ئاشکرایکردووە، رۆژی پێنجشەممە یانەکانی پرێمەرلیگ گفتوگۆ لەبارەی وادەی کرانەوە و داخرانی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان گفتوگۆ دەکەن، لەبارەی بیرۆکەی داخرانی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان پێش دەستپێکی وەرزی نوێ بڕیار دەدەن.
پێشتر یانەکانی پرێمەرلیگ لە ساڵانی 2018 و 2019 بڕیاریان دابوو پێش دەستپێکی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دادەخرا، بەڵام لەدوای ساڵی 2020 بەهۆی لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەڕانەوە سەر سیستەمی پێشوو.
هاوینی رابردو رۆژی 14ـی یۆنیۆ دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە پرێمەرلیگ کرایەوە و رۆژی 30ـی ئۆگێست دەرگای گواستنەوەی یاریزانان داخرا، لەکاتێکدا لە ناوەڕاستی مانگی ئۆگێست مێرکاتۆی هاوینە دەستیپێکرد، واتە دوو هەفتە دوای دەستپێکی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ، ئینجا دەرگای گواستنەوەی یاریزانان داخرا.
یانەکانی پرێمەرلیگ دەیانەوێت بۆ وەرزی 2025/26 پێش دەستپێکی گەڕی یەکەمی پرێمەرلیگ مێرکاتۆی هاوینە کۆتایی پێ بێت، کە پێویستە لەکۆی 20 یانە 14 یانە دەنگ بەم پێشنیازە بدەن بۆ ئەوەی بکرێتە بڕیار، بەگوێرەی یاساکانی فیفا نابێت ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە هەر وڵاتێک لە 89 رۆژ زیاتر بێت.
رادیۆی تۆک سپۆرتی بەریتانی ئاشکرایکردووە، خولەکانی ئینگلیزی و ئیتاڵی دەیانەوێت رۆژی 1ـی سێپتێمبەر دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دابخرێت و ئەم وادەیە جێگیر بکەن، تەنانەت خولی سعوودیش دەیەوێت هەمان بڕیار بدات.
هاوینی رابردوو لە پرێمەرلیگ یانەکان نزیکەی دوو ملیار پاوەندیان لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ خەرجکرد، ساڵی 2023 یانەکانی پرێمەرلیگ 2.4 ملیار پاوەندیان لە کڕینی یاریزانی نوێ خەرجکرد،