کوردستان

بەشێک لە ئامار و داتای گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان رێژەیەکی کەم گۆڵ تۆمار کراوە و تەنها لە گێمی یەکەم چوار گۆڵ کراوە.

لە کۆی پێنج یاریی لە گەڕی 23ـی خولی نایابی کوردستان 12 گۆڵ تۆمار کراوە، چوار گۆڵ لە گێمی یەکەم و هەشت گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، سێ گۆڵی شێروانە بەرامبەر برایەتی هەژمار نەکراوە چونکە بەشێوەی کرداری گۆڵەکان نەکراوە و بە هۆی ئامادەنەبوونی برایەتی لە یارییەکە شێروانە بەبراوە هەژمارکرا، خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەش ئاراز عەبدولرەحمان یاریزانی رانیە لە خولەکی 15 بەرامبەر پیشەسازی تۆماریکرد.

لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان چوار گۆڵپارێز کلین شیتیان کرد، هەریەک لە هۆگر عەلی لە زاخۆ و گەیلان سادق لە هەندرێن و عەباس یابر لە ئاکرێ و هەڤاڵ بەهادین لە سیروانی نوێ هیچ گۆڵێکیان لێ نەکراو کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد، گەورەترین ئەنجامی ئەم گەڕەش رانیە بەدەستی هێنا و 4 _ 2 لە پیشەسازی بردەوە.

تەواوی گەڕی 15ـەی خولی نایابی کوردستان 21 کارت بەرزکراوەتەوە، 19 کارتی زەرد و 2 کارتی سوور لە لایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، هیچ یانەیەکیش لەم گەڕەدا یاریی خاوێنی نەکردووە و سەرجەم یانەکان کارتیان وەرگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button