ئینگلتەراگرنگترین

بێڵینگهام ژمارەیەکی ناوازەی وەین روونی تێپەڕاند

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهام وردە وردە خۆی وەک رەگەزێکی دیاری نەوەی نوێی ئینگلتەرا دەردەخات و شەوی رابردووش ژمارەیەکی نایابی تۆمارکرد.

شەوی رابردوو ئینگلتەرا بە راهێنەرایەتی تۆماس توخێل توانی 2-0 ئەلبانیا بباتەوە لە میانەی یارییەکانی پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2026. لەو یارییەی کە تێیدا بێڵینگهام رۆڵێکی باڵای بینی لە بردنەوەی سێ خاڵەکە. بەتایبەت لە خولەکی 19 کە ئەسێستێکی سەرنجڕاکێشی بۆ لویس سکێڵی کرد و گۆڵی کردنەوەیان تۆمارکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆپتا بۆ ئامار و ریکۆردەکان، رووبەڕووبوونەوەکەی ئەلبانیا یاریی ژامارە 41ی جود بوو بە درێسی هەڵبژاردەی سێ شێرەکانەوە. بەوەش ژمارەکەی وەین روونی تێپەڕاندە.

هەر بەپێی زانیارییەکەی ئۆپتا، پێشتر روونی بە ئەنجامدانی 40 یاریی لە تەمەنی 21 ساڵییدا خاوەنی زۆترین یاریی بوو بۆ یاریزانێکی ئینگلتەرا لەو تەمەنە یاخود خواتردا، بەڵام ئەستێرەکەی ریال مەدرید توانی ژمارەکەی لێوەرگرێتەوە و بە فەرمی بەناوی خۆیەوە بکات.

یاریی داهاتووی ئینگلتەرا هەر لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالە، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر هەڵبژاردەی لاتیڤیا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button