ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: یاریزانێکی بایرن میونشن چوار هەفتە دوور دەکەوێتەوە

یاریگا
لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئیڤان پرێسیچ هێرشبەری کڕواتی تووشی پێکان بوو.

هانسی فلیک راهێنەری یانە ئەڵمانیەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر هۆفنهایم پێکانی یاریزانی کڕواتی یانەکەی پشت راستکردەوە و رایگەیاند کە ئەو یاریزانە لە پاژنەی قاچی تووشی شکان بووە و بە م هۆیەوە چوار هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ئادریۆزۆلای بەرگریکاری ئیسپانی باڤارییەکان بووەتە هۆی ئەو پێکانەی پرێسێچ و لە کاتی راهێنانەکاندا بەریەکەوتنێکی قورسیان لەگەڵ یەکتری هەبووە.

Back to top button