
یاریگا –
ئێدواردۆ کاماڤینگا لە پرێمەرلیگەوە ئۆفەری فەرمی پێگەشتووە و ریال مەدریدیش لە راستێتی دەستپێشخەرییەکان تێگەشتووە، هەربۆیە نرخی ئەو یاریزانەی دیاریکرد.
هەفتەی رابردوو زانیاریی بڵاوکرایەوە کە یانەی مانچێستەر سیتی بە پشتبەستن بە کۆمپانیای CAA Stellar کە کۆمپانیای بریکاریی ئێدواردۆیە، هەوڵی رازیکردنی ئەستێرە فەڕەنسییەکە دەدەنم بەتایبەت کە هەر ئەوانبوون ئاسانکارییانکرد لە گواستنەوەی عومەر مەرمووش.
ریال مەدرید نرخی کاماڤینگای بۆ کڕیارەکان دیاریکرد – Yariga
نوێترین زانیاریی کە ماریۆ کۆرتێگانای رۆژنامەنووس لە ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، کاماڤینگا بە سیتی راگەیاندووە ئارەزووی پەیوەندیکردنی بەو یانە ئینگلیزیەوە نییە سەرەرای ئەوەی لە خودی یاریزانەکە نزیکبووبوونەوە.
کاماڤینگا دەیەوێ بۆ وەرزی داهاتوو خۆی لە پلانە سەرەکییەکانی تیمەکەیدا جێبکاتەوە، بەتایبەت کە دەزانێت یاریزانێکە بۆ چەند پێگەیەکی جیاوازی یاریگا کەڵکی لێوەردەگیردرێت.