ئه‌وروپائیسپانیا

مۆراتا چووە ریزی فێلێکس و کۆستا

یاریگا
ئالڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئەم وڵاتە بە تووشی پێکان بووە و ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی رۆخێ بلانکۆس پشت راستی کردووەتەوە گۆڵکارەکەی یانەکەیان لە یاری رابردوو بەرامبەر ریال مەدرید لە ماسولکەی رانیدا تووشی پێکان بووە و ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە دوو هێرشبەرەکەی دیکەی ئەم یانەیەش کۆستا و فێلێکس پێکانیان هەیە و ناتوانن یاری بکەن.

یانە مەدریدییەکە تاوەکو ئێستا وادەی دوور کەوتنەوەی مۆراتای بڵاو نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەم یانەیە باس لەوە دەکەن ئەو یاریزانە دوو هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button