لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان هیچ یانەیەک یاریی خاوێنی نەکردووە
تەنها دوو گۆڵپارێز کلین شیتیان کردووە

یاریگا –
لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان هیچ یانەیەک یاریی خاوێنی نەکردووە و سەرجەم یانەکان کارتیان بەروودا بەرزکراوەتەوە.
رێژەی گۆڵ تۆمارکردن لە گەڕی 22ـی خولی نایابی کوردستان رێژەیەکی باش بوو، لە کۆی شەش یاریی 24 گۆڵ تۆمار کراون، لە گێمی یەکەم نۆ گۆڵ و لە گێمی دووەم 15 گۆڵ تۆمار کراوە، فرانسیس دادزی هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێر خێراترین گۆڵی گەڕەکەی تۆمارکرد لە خولەکی 14 بەرامبەر شێروانە بوو.
هۆگر عەلی له زاخۆ و گەیلان سادق لە هەندرێن تاکە دوو گۆڵپارێز بوون لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کرد و گۆڵیان لێ تۆمارنەکرا، گەورەترین ئەنجامیش لەم گەڕە پێشمەرگەی هەولێر بەدەستیهێنا و 5 _ 4 لە شێروانەی بردەوە.
لە گەڕی 22ـی خولی نایابی کوردستان 31 کارتی رەنگا و رەنگ بەرزکراوەتەوە، 27 کارتی زەرد و چوار کارتی سوور لەم گەڕەدا لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە.