چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئاتلێتیكۆ مەدرید V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ ولە یاریی لووتكە و دێربی مەدریددا، ئاتلێتیكۆ مەدرید میوانداری ریال مەدرید دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا مێترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

یاریی چوون لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مەدرید بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەی لە ئاتلێتیكۆ مەدرید بردەوە، گۆڵەكانی ریال لەلایەن رۆدریگۆ و براهیم دیاز تۆماركران و تاكە گۆڵەكەی ئاتلێتیش خولیان ئاڵڤارێز تۆماریكرد.

ریال مەدرید دوای ئەوەی نەیتوانی لە هەشت یانەی سەرەتای قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ بێت، بۆ گەیشتن بە قۆناخی شازدە یاریی پلەی ئۆفی كرد و لەو یارییەدا رووبەرووی مانچێستەر سیتی بوویەوە و بە ئەنجامێكی گەورە و بە هەردوو یاریی شەش بە سێ لە مانچێستەر سیتی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە.

ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگادا 27 یاریی كردووە، لە 17 یاریی براوە بووە و شەش یاریی یەكسان بووە و 4 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.

لە بەرامبەردا ئاتلێتیكۆ مەدرید لە 27 یاریی 16 یاریی براوە بووە و هەشت یاریی یەكسان بووە و سێ یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.

هەردوو یانە لە مێژوودا 237 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە، له 121 یاریی مەدرید براوە بووە و 59 یارییش ئاتلێتیكۆ مەدرید و لە 57 یارییش یەكسان بوون.

لە رووبەرووبوونەوەكانی نێوانیان ریال مەدرید 409 گۆڵی كردووە و ئاتلێتیكۆ مەدریدیش 307 گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئاتلێتیكۆ بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی كۆكی بێبەش دەبێت و بەشداریكردنی لینگلێت گومانی لەسەرە.

لە بەرامبەردا یانە شاهانەكە لە تواناكانی دانی سێبایۆس، ئێدێر میلیتاو، دنی كارڤاخال و خێسوس ڤایێخۆ بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید

ئۆبلاك

یۆرێنتی ، خێمینیز، لی نۆرماند، گالان

سیمیۆنی، دی پاوڵ، باریۆس، لینۆ

گریزمان، ئالڤارێز

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤاڵڤێردی، رودیگەر، ئاسێنسیۆ، مێندی

بێڵینگهام، چوامینی، كاماڤینگا

ڤینیسیۆس، ئێمباپێ ، رۆدریگۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button