ئیسپانیا

سیتین: دەمەوێت میسی دڵخۆش بێت

یاریگا: كیكی سیتین ، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەكەی دڵخۆش بكات تا بۆ ماوەیەكی زۆر ئەفسانەكە لە یاریكردن لە ڕیزی یانەكە بەردەوام بێت.

لە لێدوانەكانی بۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی كیكی سیتین ووتی: هیوادارم كە وا بكەم میسی دڵخۆش بێت ، بەو ڕادەیەی كە بیەوێت لەگەڵمان بمێنێتەوە، من دڵنیام ئەتوانین ئەوە بكەین لە داهاتوودا هیچ گومانێكم لەوە نیە ، هیچ كێشەیەكم نیە لە پەیوەندی لەگەڵی وەك هەموو یاریزانەكانی دیكە.

هەروەها ڕاهێنەرە 61 ساڵانەكە ووتیشی: میسی بردنەوەت پێشكەش دەكات، دەزانین كە ئەو بەشێكی گرنگە، بەلام پێویستە لەسەرمان پشت بە هەموو یاریزانەكان ببەستین تا بەهێزتر بین.

لە كۆتایشدا ووتی: نە شێوەیەكی گشتی من دلخۆشم بە پەیوەندیم لەگەڵ یاریزانەكان، هەمووان توانایەكی گەورەیان هەیە، لەگەل ئەوان هەموو شت ئاسان دەبێت.

لەم وەرزەدا لە كۆی ئەنجامدانی 23یاری لیۆنێل میسی توانیویەتی 19گۆڵ تۆمار بكات و 10 گۆڵیش درووست بكات لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button