کوردستان

کەمترین رێژەی گۆڵ لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان تۆمار کراوە

Yariga App

یاریگا –

بەراورد بە سەرجەم گەڕەکانی رابردوو، لە گەڕی 20ـی خولی نایابی کوردستان کەمترین گۆڵ تۆمار کراوە.

لە کۆی شەش یاریی لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان 10 گۆڵ تۆمار کراوە، چوار گۆڵیان لە گێمی یەکەم و شەش گۆڵیش لە گێمی دووەم تۆمار کراون، خێراترین گۆڵی گەڕەکەش محەمەد سەردار بەرگریکاری پێشمەرگەی هەولێر لە خولەکی 2 بەرامبەر برایەتی تۆماریکرد.

چوار گۆڵپارێز لە گەڕی 20ـی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کرد، هەریەک لە حوسێن جابر لە رانیە و خالید ئیبراهیم لە پیشەسازی و عیماد ئیبراهیم لە شەقڵاوە و راوێژ عەتا لە دەربەندیخان گۆڵەکانیان بە خاوێنی هێشتەوە، گەورەترین سەرکەوتنیش لە گەڕی رابردوو پێشمەرگەی هەولێر بە دەستیهێنا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی 2 _ 1 لە برایەتی بردەوە.

لە هەر شەش یاریی گەڕی 20ـی خولی نایابی کوردستان 36 کارتی زەرد لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە و هیچ کارتێکی سووریش بەکار نەهاتووە، سەرجەم یانەکان کارتی زەردیان وەرگرتووە و هیچ یانەیەک یاریی خاوێنی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button