ئینگلتەراگرنگترین

بڕی ئەو قەرەبووە ماددیانەی دەکەوێتە سەر مانچێستە یونایتد لە باری دوورخستنەوەی ئامۆریم

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامە خراپەکانی مانچێستەر یونایتد دەنگۆی دوورخستنەوەی روب ئامۆریمی بەهێزتر کردووە و رەنگە ئەم هاینەوەی دێت چارەنووسی یەکلایی بکرێتەوە.

راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لە مانگی نۆڤەمببەری ساڵی رابردوو ئەرکەکەی لە مان یو وەرگرت دوای دووخرانەوەی ئێریک تێن هاخی هۆڵەندی. بەڵام ئەنجامەکان لە خراپەوە بۆ خراپتر رۆشتوون بەجۆرێک لە 15 یاریی پرێمەرلیگدا تەنها چوار بردنەوەی هەیە، لە بەرامبەردا 3 یەکسانبوون و 15 دۆڕاندنی هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەنی بەریتانی، لە ئەگەری دوورخستنەوەی ئامۆریم ئەوا مانچێستەر یونایتد قەرەبوویەکی گەورەی راهێنەرەکەی دەداتەوە و برەکەشی خۆی دەدا لە 12 ملیۆن پاوەند.

ئەوە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو سکای نیوز ئەوەی ئاشکراکرد کارگێڕی شەیتانە سوورەکان بڕی 10.4 ملیۆن پاوەند قەرەبووی تێن هاخی کردووەتەوە.

ساڵێکی ئێجگار قورس بۆ مانچێستەر یونایتد؛ قەرەبووە داراییەکانی ئەستۆی یانەکە راگەیەندران – Yariga

بابەتی زیاتر

Back to top button