تورکیا

ئۆزیل پەیوەندی بە حزبەکەی ئەردۆگانەوە کرد و پۆستێکی گەورەی پێدرا

Yariga App

مەسوت ئۆزیل بەفەرمی چووە نێو کاری سیاسەت و پۆستێکی وەرگرت  لە حزبی داد و گەشەپێدان (ئەکەپە) کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

ئۆزیل لە 2018دا ئەوکاتەی یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکرد رووبەرووی رەخنە بووەوە بەوەی وەرزش و سیاسەتی تێکەڵاوکردووە و کار بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەردۆگان دەکات لە کاتێکدا هاوڵاتییەکی ئەڵمانییە. هەر لەهەمان ساڵدا وازی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

ئۆزیل رایگەیاند لەبەر رەگەزپەرستی وازی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هێناوە و ئەردۆگان تەنیا هاوڕێیەتی نەک ئەوەی مەبەستێکی سیاسی هەبێت.  بەڵام لە ماوەی رابردوو لەگەڵ گروپی گورگە خۆڵەمێشییەکان بینرا کە گروپێکی توندڕەون و لە ئەورووپا قەدەغەکراون.

لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی پارتەکەشدادا، بڕیاردرا ئۆزیل ببێتە ئەندامی بۆردی بڕیار و بەڕێوەبردنی ئەکەپە.

ئەستێرەکەی پێشووی ریاڵ مەدرید، سەرەتا وا باسکرا کە بەرەگەز کوردە بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەو باسە خامۆش بوو کاتێک ئامادەنەبوو خۆی لەوبارەیەوە هیچ شتێک بڵێت و دواتریش پەیوەندی بە گورگە خۆڵەمێشییەکان کرد کە بە دژە کورد ناسراون.

Mesut Ozil has Grey Wolves tattoo

بابەتی زیاتر

Back to top button