ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ لیڤه‌رپوول ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان رایگه‌یاند، ئێمه‌ بۆ هه‌موو یارییه‌ك ئاماده‌ین و ده‌مانه‌ویت باشترین ئاستی خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین.

شه‌وی رابردوو پاریس سان جێرمان له گه‌ڕی 23ـی خولی پله‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسا بووه‌ میوانی لیۆن و یارییه‌كه‌شی به‌ ئه‌نجامی (3-2) برده‌وه‌.

ئێنریکی دوای یارییه‌كه‌ گوتی، تیپی بەرامبەر ده‌رفه‌ته‌كانیان كرده‌ گۆڵ،له‌ كۆتا خوله‌كه‌كانیش فشارێكی زۆریان له‌سه‌ر گۆڵی ئێمه‌ دروست كرد، به‌ڵام گرنگ بوو یارییه‌كه‌مان برده‌وه‌.

راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لەم جۆرە بارودۆخه‌ نیشانماندا کە ئامادەین، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە لە داهاتوودا رووبه‌رووی هەمان دۆخ ببینەوە، ئەمشەویش نیشانماندا کە ئامادەین بۆ  هەر یارییەک و بەرامبەر هەر تیپێک یاری بکەین،پێموایە تیمێکی خاوەن کەسایەتیمان هەیە، زۆر دڵخۆشین بەم ئەنجامە، دەبێت لە کۆتا خولەکەکاندا بەرگری بکەین، ئەمەش شتێک نییە کە من حەزم لێی بێت، به‌ڵام هه‌ندێك یاریی ناچارت ده‌كات به‌م شێوازه‌ یاریی بكه‌یت.


راهێنه‌ره‌كه‌ی پاریس سانجێرمان  درێژه‌ی به‌ قسه‌كانیدا و گوتی، هەست دەکەین کە بەڕاستی ئه‌م وه‌رزه‌ تیپێكی بەهێزین، یاریکردن لە یاریگای لیۆن ئاسان نییە، كه‌شی یارییه‌كه‌ش زۆر گونجاو نەبوو یارمەتیده‌ری ئەو دوو تیپە نه‌بوو بۆ ئەوەی ئاستێکی باش پێشکەش بکەن.

لە کۆتاییدا گوتی، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی یارییەکەی لیڤەرپوولم، یارییه‌كه‌ لە نێوان دوو تیپی گەورەدا دەبێت، هەست بە متمانەیەکی زۆر دەکەم، یاریی له‌م جۆره‌ چێژی هه‌یه‌، ئێمەش ئامادەین  بۆ یارییه‌كه‌ و متمانه‌م به‌ تیپه‌كه‌م و یاریزانه‌كان هه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button