ئیتاڵیائینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

تۆتی: سەڵاح و بردنەوەی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ڕۆما مەحاڵ بوو

یاریگا- فرانچێسکۆ تۆتی ئەفسانەی ڕۆما ڕۆشتنی موحەمەد سەڵاحی هاوتیمی پێشووی بۆ یانەی لیڤەرپووڵ بە وەرخەرخانێکی ئەرێنی دەبینێت لە ژیانی ئەستێرە میسریەکەدا.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ‘دازن’ تۆتی باس لەوەش دەکات کە بە مانەوەی سەڵاح لە ڕۆما، جۆرێک بوو لە مەحاڵ بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ: “بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ سەڵاح مەحاڵ دەبوو بە مانەوەی هەر لە ڕیزەکانی ڕۆما، بەڵام بە هەڵنانی ئەو هەنگاوە تازەی و ڕووکردنە یانەیەکیتر زۆر شتی بردەوە و چانسی بردنەوە زیاتر لە بەردەمیدا کرایەوە. سەڵاح کوڕێکی زێڕین و تایبەتە. ڕۆشتنی لە ڕۆماوە بۆ لیڤەرپووڵ بازدانێکی جۆریی بوو، کە کەس پێشبینی نەدەکرد. لە لیڤەرپووڵ بوو بە یاریزانێک بتوانێت کار لەسەر ئاراستەی یاریی بکات و لە هەر چرکەیەکدا ئەنجامەکەی بگۆڕێت.”

سەڵاح لە 2017 پایتەختی ئیتاڵیای بەرەو لیڤەرپووڵ جێهێشت و دوو جار لەگەڵ ڕێدز گەشتووەتە یاری کۆتایی چامپیۆنزیلگ و توانیان کۆتا چاپی پاڵەوانێتیەکە بەرز بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button