کوردستان

دوو یانە لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان یاریی خاوێنیان کردووە

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان دوو یانە هیچ کارتێکیان وەرنەگرتووە و یاریی خاوێنیان کردووە.

لە کۆی شەش یاریی لە گەڕی 19ـەی خولی نایابی کوردستان 16 گۆڵ تۆمار کراوە، حەفت گۆڵ لە گێمی یەکەم و نۆ گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، ئەمیر فەرحان یاریزانی برایەتی خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی تۆمارکرد کە بەرامبەر هەولێر بوو لە خولەکی هەشتی یارییەکە.

سێ گۆڵپارێز کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کردووە کە ئەوانیش ئەحمەد رێبوار لە پێشمەرگەی هەولێر و گەیلان سادق لە هەندرێن و عەباس یابر بوون کە توانیان گۆڵەکانیان بە خاوێنی رابگرن، گەورەترین سەرکەوتنی گەڕی رابردوو برایەتی بەرامبەر هەولێر بەدەستیهێنا و یارییەکەی 4 _ 1 بردەوە.

لە گەڕی 19ـەی خولی نایابی کوردستان هیچ کارتێکی سوور بەکارنەهاتووە و 27 کارتی زەرد لەلایەن ناوبژیوانەوە بەرزکراوەتەوە، هەر دوویانەی رزگاری و دەربەندیخان یاریی خاوێنیان لەم گەڕە کردووە و هیچ کارتێکیان بەروودا بەرز نەکراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button