یاریگا

لە کۆتا دە ساڵی ڕابردوودا، لیڤاندۆڤسکی هەشتەم جارێتی 20 گۆڵ و زیاتر تۆمار دەکات

یاریگا- لە یاری ڕابردووی یانەکەیان بەرامبەر شاڵکە، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بایەرن میونخ توانای خۆی بەرامبەر ڕکابەرەکان پیشان دایەوە و گۆڵی یەکەمی لە گۆڵەکەی یانەکەی دژی شاڵکە تۆمار کرد.

بەو گۆڵە، هێرشبەرە پۆڵەندییەکە کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەی 2019/20 گەیاندە 21 گۆڵ لە تەنها 19 یاریدا. بەوەش گۆڵکاری باڤارییەکان توانی بۆ هەشتەمین جار 20 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکات لە کۆتا 10 ساڵی ڕابردووی لە بۆندسلیگا.

لیڤا ئەم ورەرزە بە ئاستێکی ئێجگار بەرزەوە دەردەکەوێت و تا ئێستا دوای تێپەڕینی هەفتەی 19ی خولی ئەڵمانی، پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئەڵمانییە و توانیویەتی 21 گۆڵ بکات و پاسی سێ گۆڵیش بە هاوڕێکانی بدات. ئەوەش واتا گۆڵێک بۆ هەر 80 خولەکێکی یاریکردن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button