کوردستان

بەشێک لە ئامارەکانی گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان

هیچ یانەیەک یاریی خاوێنی پێنەبەخشرا

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان 17 گۆڵ تۆمارکرا و چوار گۆڵپارێزیش کلین شیتیان کردووە.

لە گەڕی 18ـەی خولی نایابی کوردستان لە کۆی شەش یاریی 17 گۆڵ تۆمارکرا، نۆ گۆڵ لە گێمی یەکەم و هەشت گۆڵیش لە گێمی دووەم بووە، خێراترین گۆڵی گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان سەفین فایەق هێرشبەری چوارقوڕنە لە خولەکی 10 بەرامبەر پیشەسازی تۆماریکرد.

هەر یەک لە گۆڵپارێزان گەیلان سادق لە هەندرێن و نیمانەعیمی لە چوارقوڕنە و ئەحمەد رێبوار لە پێشمەرگەی هەولێر و محەمەد سەرخێڵ لە شێروانە کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا، گەورەترین سەرکەوتنیش شێروانە بە دەستیهێنا کاتێک 4 _ 0 لە رانیەی بردەوە.

ژمارەی کارتە زەردەکانی گەڕی 18ـەی خولی نایابی کوردستان 31 کارت بوو، یەک سووریش لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، لەم گەڕەشدا هیچ یانەیەک یاریی خاوێنی پێنەبەخشرا و سەرجەم یانەکان کارتیان وەرگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button