ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V نیوكاسڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 25 مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری نیوكاسڵ یونایتد دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 25ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا مانچێستەر سیتی بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت بەجۆرێک لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا لە یاریی چوونی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتاییهات.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 24 یاریی كردووە و 12 یاریی بردووەتەوە 5 یاریش یەكسان بووە و 7 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا نیوكاسڵ لە 24یاریی 12 یاریی براوە بووە پێنج یاریی یەكسان بووە و حەوت یاریش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی41 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر سیتی بە بێ مانوێل ئاكانجی، رۆدری، ئۆسكار بۆب و جاک گرێلیش رووبەرووی نیوكاسڵ دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا نیوكاسڵ بە بێ هارڤی بارنس، جۆیڵنتن، دان بێرن و جەمال لاسێلس رووبەرووت سیتیزن دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئێدەرسن

ڤاردیۆڵ، ئاكێ، دیاس، لێویس

ساڤیۆ، ستۆنس، گوندۆگان، فۆدن، مەرمووش

هالاند

پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ

پۆپ

لێڤرامینتۆ، شار، بۆتمان، هاڵ

گویمارێش، تۆنالی، ویڵۆک

مێرفی، ئیزاک، گۆردن

بابەتی زیاتر

Back to top button