کوردستان
لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان یەک گۆڵپارێز کلین شیتی کردووە
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/received_1137917881135803-780x470.jpeg)
یاریگا –
تەنها یەک گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان کلین شیتی کردووە ئەویش رەوەند عەجیل گۆڵپارێزی هەولێر بوو.
لە کۆی شەش یاریی لە گەڕی 17ـەی خولی نایابی کوردستان 17 گۆڵ تۆمار کرا، دوو گۆڵ لە گێمی یەکەم و 15 گۆڵیش لە گێمی دووەم تۆمار کران کە ژمارەیەکی پێوانەیی بوو، ئەمیر فەرحان یاریزانی برایەتی خێراترین گۆڵی گەڕی رابردووی تۆمارکرد کە لە خولەکی 10 بەرامبەر شەقڵاوە بوو.
گەورەترین سەرکەوتنی گەڕی رابردوو سیروانی نوێ بە دەستیهێنا کاتێک لە یاریگای خۆی 3 _ 2 لە پیشەسازی بردەوە، هەندرێن تاکە یانەبوو لەو گەڕەدا هیچ کارتێکیان وەرنەگرت و یاریی خاوێنیان پێبەخشرا.
لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان 26 کارتی زەرد و سێ کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکرایەوە، تاڕادەیەک ژمارەی کارتەکان بەراورد بە گەڕەکانی رابردوو کەمتر بوو.