ئه‌وروپائینگلتەرا

مان سیتی پێش هەر یانەیەکی تری پێنج خولە گەورەکە گەشتە گۆڵی ژمارە 100

یاریگا- لە یاری نێوان مان سیتی و فوڵها کە لە ئێستادا لە گێمی دووەمدان و سیتی 2-0 لە پشە، کوڕانی گواردیۆلا توانیان بگەن بە ژمارەیەکی تایبەت پێش هەر یانەیەکیتری پێج خولە گەورەکەی ئەورووپا.

ستیتیزنس توانی لەم یاریەدا بگاتە گۆڵی ژمارە 100ی ئەم وەرزەیان، لە باری بردنەوەش ئەوا یانەکەی شاری مانچستەر دەپەڕنەوە بۆ قۆناغی دواتری جامی یەکێتی ئینگلتەرا.

بە گەشتنی بەو ژمارە گۆڵە، دەبێتە چوارەم وەرزی لەدوای یەک سیتی بە ڕاهێنەرایەتی پیپ گواردیۆلا 100 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکەن لە ماوەی وەرزێکی یاریکردنیاندا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button