ئه‌وروپاگرنگترین

🎥 | ئابڕوچوونێکی ناوبژیوانان لە خولی تورکیا یارییەک هەڵدەوەشێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

تۆپی پێی تورکیا جارێکی دیکە کەوتەوە نێو توونێلێکی بێ رووناکی و دوای رووداو و بڕیارێکی پڕمشتومڕ.

لە گەڕی 23ی سوپەرلیگی تورکیا، گاڵاتەسەڕای لە یاریگای رامس پارک میوانداری ئەنەدە دەمیرسپۆری کرد. بەهۆی بڕیارێکی ناوبژیوانی یارییەکە، یاریزانانی ئەدەنە لە خوولەکی 30ی یارییەکە، کشانەوە و ئامادەنەبوون یارییەکە تەواوبکەن.

لە خوولەکی 12ی گێمی یەکەمدا، درێیس مێرتێنس لەناوچەی سزا ‘بەردرایەوە’ و ناوبژیوان لێدانی سزای هەژمارکرد. ئالڤارۆ مۆڕاتا، ئەستێرەی نوێی یانەکە، پێناڵتییەکەی کردە گۆڵ.

دووبارەکردنەوەی رووداوەکە لە کامێرای جیاواز، هەموو شتێکی سەراوگێڕکرد، چونکە بەرگریکاری ئەدەنە بە هیچ شێوەیەک بەر مێرتێنس نەکەوت و ئەمەش وایکرد، یاریزانانی ئەدەنە یارییەکە تەواو نەکەن.

کێشەکە ئەوکاتە قووڵبووەوە، کاتێک ژووری ڤار، پاڵپشتی بڕیاری ناوبژیوانی یارییەکەی کرد، ئەمەش ئاگری ناڕەزایەتییەکانی فراوانکرد.

ئۆکان بورووک، راهێنەری گاڵاتەسەڕای لەدوای یارییەکە گوتی

ئەگەر بڕیارێکی هەڵەدرابێت، ئەوا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، بەڕای وێنەکان دەریدەخەن، بڕیاری لێدانی سزاکە تەواو دروست نەبوو. بەڵام ئەمە یەکەم هەڵە نییە بەرامبەر ئەدەنە دەمیرسپۆر دەکرێت.

دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن ئەندامانی ئەدەنە، مەتین کۆرکماز، جێگری سەرۆکی یانەکە دووپاتیکردەوە، ناڕەزایەتییەکە لە دژی گاڵاتەسەڕای نەبووە، بەڵکو لە دژی دەستەی ناوەندی ناوبژیوانانی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا بووە.

دوای چوونە دەرەوەی یاریزانانی ئەدەنە، ئۆوژان شاکر، ناوبژیوانی یارییەکە کەمێک وەستا و دواتر کۆتایی بەیارییەکە هێنا. تاوەکو ئێستا یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا بڕیاری کۆتایی لەسەر بڕیارەکە نەداوە، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ هەژمارکردنی گاڵاتەسەڕای بەبراوە دەچن.

رۆژنامەی دەیلی سەباح بڵاویکردووەتەوە، چاوەڕێی بڕیار و رێکاری توند لە یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا دەکرێت، ساڵی رابردوو، یانەی ئیستانبووڵ سپۆر، لە یاریی بەرامبەر ترابزۆن سپۆر، هەمان رەفتاریکرد و ئەوکاتە، یانەکە 3-0 بەدۆڕاو هەژمارکرا و سێ خاڵیشی لێ کەمکرایەوە.

دوای تەواوبوونی رووداوەکانی یارییەکە، بەدرخان دووراک، سەرۆکی ئەدەنە دەمیرسپۆر لە سۆشیاڵ میدیا، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە

لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی رابردووەوە، تەواوی کات، پارە و تەندروستی خۆم پێشکەشی ئەم یانەیە کرد، بەڵام ئێستا کەوتووینەتە نێو زریانێک، ناتوانین خۆمانی لێ دەرباز بکەین. لە بەرژەوەندی یانە، ماڵبات و تەندروستیم. دەست لەکاردەکێشمەوە.

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری فەنەرباچێ، پێشتر زۆر رەخنەی لە تۆپی پێی تورکیا گرتووە. لەدوای رووداوەکەی شەوی رابردووش، ڤیدیۆی پێناڵتییەکەی وەکو تەنز بڵاوکردەوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Jose Mourinho (@josemourinho)

 

بابەتی زیاتر

Back to top button