کوردستان

کارتی زەرد لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان، پێدانی کارتی زەرد ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد لەم وەرزەدا.

لە دەستپێکی یارییەکانی قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان، لە کۆی شەش یاریی 43 کارتی زەرد و سێ کارتی سوور بەرزکراوەتەوە کە ئەمەش ژمارەیی پێوانەیی بوو لەم وەرزەی خولەکە، یاریی نێوان زاخۆ و رزگاری بە 12 کارت زۆرترین کارتی تێدا بەکارهاتووە.

لەم گەڕەدا 16 گۆڵ تۆمارکڕاوە، شەش گۆڵ لە گێمی یەکەم و 10 گۆڵیش لە گێمی دووەم بووە، خێراترین گۆڵی گەڕەکە شەمزین یاسین یاریزانی برایەتی لە خولەکی سێ بەرامبەر رانیە تۆماریکرد، گەورەترین سەرکەوتنیش هەندرێن بەرامبەر شێروانە بە دەستیهێنا کاتێک 4 _ 1 لە شێروانەی بردەوە.

هەریەک لە گۆڵپارێزان نیما نەعیمی لە چوارقوڕنە و بارق عەبدولڕەزاق لە برایەتی و سەرتیپ حەبیب لە پێشمەرگەی هەولێر و هۆگر عەلی لە زاخۆ لەم گەڕەدا کلین شیتیان کرد، دەربەندیخان وێڕای شکستی بەرامبەر پیشەسازی تاکە یانەبوو لە یەکەم یاریی قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان هیچ کارتێک وەرنەگرێت و بوونە خاوەنی یاریی خاوێن لەم گەڕەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button