![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/RJ3_3430-1--780x470.webp)
یاریگا –
ئاندۆنی ئیراولا بەباشترین راهێنەری پرێمەرلیگ لە مانگی کانونی دووەم دیاریکرا.
راهێنەرەکەی بۆرنمس لەگەڵ هەریەکە لە راهێنەران، میکێل ئارتێتا (ئارسیناڵ)، پێپ گواردیۆلا (مانچێستەر سیتی) و ئێدی هاو (نیوکاسڵ یونایتد) بۆ خەڵاتەکە پاڵێوراو بوو.
تیپەکەی ئیراولا لە مانگی رابردوو تووشی دۆڕان نەبوو. لەکۆی چوار یاریی، سێ یاریی بردەوە و یارییەکیش یەکسانبوو. 12 گۆڵیشیان تۆمارکرد.
Andoni Iraola’s Bournemouth ✨ pic.twitter.com/iKXK54wMDk
— Premier League (@premierleague) February 7, 2025
هاوکات دووەم جارە ئاندۆنی ئیراولا خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگ لە پرێمەرلیگ بەدەستدەهێنێت. هەروەها دوای ئێدی هاو، دووەم راهێنەری بۆرنمسە خەڵاتەکە بەدەستدەهێنێت، کە راهێنەرەکەی ئێستای نیوکاسڵ پێشتر لە 2017 و 2018 دوو جار وەک راهێنەری بۆرنمس خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە.
براوەکانی باشترین راهێنەری مانگ لە پرێمەرلیگ 2024/25
ئاب : فابیان هورزلەر (بڕایتن)
ئەیلول : ئێنزۆ مارێسکا (چێڵسی)
تشرینی یەکەم: نۆنۆ سانتۆس (نۆتینگهام فۆڕێست)
تشرینی دووەم: ئاڕنە سڵۆت (لیڤەرپوول)
کانوونی یەکەم: نۆنۆ سانتۆس (نۆتینگهام فۆڕێست)
کانوونی دووەم: ئاندۆنی ئیراولا (بۆرنمس)