ئەستێرەیەکی بەڕازیلی گەڕایەوە پرێمەرلیگ
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/eb108ec0-e3a3-11ef-bbfe-a7a828641628-780x470.jpg)
یاریگا –
بەفەرمی ویلیانی بەڕازیلی جارێکی دیکە گەڕایەوە پرێمەرلیگ.
ماڵپەڕی فەرمی فولهام بڵاویکردووەتەوە، ویلیان بە گرێبەستێکی ئازاد گەڕاوەتەوە یانەکە و تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە درێسی فولهام دەپۆشێتەوە.
یاریزانە بەڕازیلیەکە کە ئێستا تەمەنی 36 ساڵە، لە سێ ماوەی جیاوازدا لە خولی ئینگلیزی یاریی کردووە و هەرسێ جارەکەش بۆ یانە لەندەنیەکان بووە. لە 2013-2020 بۆ چێڵسی، پاشان لە 2020-2021 بۆ ئارسیناڵ و دوایین جاریش لە 2022-2024 له فوڵهام بووە، دواتریش پەیوەندی بە ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی.
خۆم و خێزانەکەم زۆر دڵخۆشین، دڵنیام تاوەکو کۆتایی وەرز دەتوانم هاوکارییەکی باشی فولهام بکەم. بەپەرۆشم بۆ دووبارە شادبوونەوە بە هاوڕێکانم و یاریکردن بۆ یانەکە.
ویلیان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 67 یاریی بۆ فولهام کردووە. 10 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵی دروستکردووە.
Welcome back, Willian! 🤍
— Fulham Football Club (@FulhamFC) February 6, 2025