ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

سادیۆ مانێ ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە

یاریگا-
سادیۆ مانێ، هێرشبەری سەنیگالی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەڕا بە هۆی پێکان چەند هەفتەیەک ناتوانێت یاری بکات.

رۆنامەی سەنی بریتانی بڵاویکردووە هەرچەند تاوەکو ئێستا بە فەرمی وادەی دوور کەوتنەوەی گۆڵکارەکەی رێدز بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام جۆری پێکانەکەی دەریخستووە ئەو یاریزانە چەند هەفتەیەک ناتوانێت یاری بکات و بەمجۆرە گومان لە بەشداری کردنی ئەو یاریزانە لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکرێت کە بریارە 19ـی مانگی داهاتوو بکرێت.

مانێ لە یاری یانەکەی بەرامبەر وێلڤەرهامبتن لە رانیدا تووشی پێکان بوو و بە ناچاری یاریگای جێهێشت و بریارە دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان وادەی دوور کەوتنەوەی دیاری بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button