ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ تۆتێنهام گرێبەستی ماتیس تێلی راگەیاند

Yariga App

تۆتێنهام هۆتسپێرس بەفەرمی گواستنەوەی ماتیس تێل هێرشبەری بایرن میونشنی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

یانەی تۆتێنهام هۆتسپێرسی ئینگلیزی بەفەرمی گواستنەوەی ماتیس تێل هێرشبەری بایرن میونشنی ئەڵمانی بە خواستن تا کۆتایی وەرز بۆ ریزەکانی راگەیاند، بەگویرەی بەندێکی گرێبەستەکەی تۆتێنهام دەتوانێت هاوینی داهاتوو بۆ ماوەی شەش ساڵ بەرامبەر 55 ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ تێل واژۆ بکات.

هێرشبەرە لاوە فەڕەنسییەکە لە تۆتێنهام درێسی ژمارە 11 دەپۆشێت، کە لەم زستانە لە چوونی بۆ ریزەکانی چەند یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ نزیکبوو.

هێرشبەرە 19 ساڵانەکە ساڵی 2022 لە رێنی فەڕەنسییەوە روویکردە ریزەکانی بایرن میونشن و لە هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵانی فەڕەنسا یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button