ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆتنهام یاریزانێک لە چنگی وۆڵڤز دەردەهێنێت و دەیگوازێتەوە

تۆتنهام دوو 'نەخێر'ی لە رۆژێکدا وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام لە دوا رۆژی گواستنەوەی یاریزانان هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی لیگ وەن دەستپێکردووە.

دوای شکستهێنانی سپێرز لە گواستنەوەی فیکایۆ تۆمۆری، بەرگریکاری میلان، سەرەڕای رێککەوتنی هەردوو یانەکە، ئێستا تەواوی سەرنجی لەسەر جێگرەوەیەک داناوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام لەسەر گواستنەوەی کێڤن دانسۆ، بەرگریکاری لانس رکابەری وۆڵڤز دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە بەریتانییەکە بێت، وۆڵڤز لەسەر تەواوی وردەکارییەکان لەگەڵ دانسۆ رێکەوتبوو، تەنانەت بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، پشکنینی پزیشکی بکات، بەڵام دوای ئەوەی تۆتنهام چووە نێو هاوکێشەکە، دانسۆ رای خۆی گۆڕیوە.

دوای پێکانی رادو دراگوسین لە یاریی رابردووی تۆتنهام بەرامبەر ئێلفسبۆرگ لە یۆرۆپالیگ و هەروەها پێکانی کریستیان رۆمێرۆ و میکی ڤان دێ ڤین، سپێرز چاوی بڕیوەتە زیادکردنی بەرگریکارێک.

تۆتنهام لە رۆژێکدا دوو ‘نەخێر’ی وەرگرت، یەکەمیان لەلایەن ماتیس تێل، هێرشبەری بایرن میونشن و دووەمیشیان لەلایەن تۆمۆرییەوە بوو.

هەرچەندە تۆتنهام و بایرن میونشن لەسەر گواستنەوەی تێل بەبڕی 50 ملیۆن پاوەند رێککەوتن، بەڵام یاریزانەکە رەتیکردەوە ببێتە یاریزانی سپێرز.

بابەتی زیاتر

Back to top button