ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ هیلال شوێنگرەوەی نێیماری دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلالی سعوودی شوێنگرەوەی نێیمار دا سێلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی یانەكەی دەستنیشانكرد.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێوەیەكی فەرمی نێیمار ریزەكانی هیلالی جێهێشت و پەیوەندی بە سانتۆسی بەڕازیلیەوە دەكات.


بە گوێرەی زانیارییەكانی گلۆبۆی بەڕازیلی، هیلال دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ رۆدریگۆ واژۆ بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، هیلال رۆدریگۆی وەك ئامانجی یەكەمی یانەكەی دەستنیشانكردووە، و دەیانەوێت لە جێگای نێیمار بیگوازنەوە.

ئەوەشخراوەتە روو، هیلال رۆدریگۆ و ئەهلی ڤینیسیۆسی دەوێت و دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا بیانگوازنەوە سعوودیە.

رۆدریگۆ لەم وەرزەدا بەشداری 28 یاریی كردووە و 12 گۆڵ و حەوت گۆڵی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button