ئه‌وروپائینگلتەرا

گواردیۆلا: ئیدێرسۆن باشترینە بۆ جێبەجێكردنی لێدانی سزا

یاریگا: ڕاهێنەری ئیسپانی و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی پیپ گواردیۆلا ئاشكرایكرد كەوا بڕیارێكی نوێ دەدات سەبارەت بەوەی كە كێ لێدانی سزا جێ بە جێ بكات.

لە دوای بردنەوەكەیان لە شیفیلد یۆنایتد پیپ ووتی: پێویستە بڕیارێكی نوێ بدەین سەبارەت بەوە، من هەموو كات متمانەم بە یاریزانەكانمە كە كێ لێدانەكە جێ بە جێ دەكات بەڵام ئێستا كاتی ئەوەیە ئەوە بگۆڕین.

بەردەوام بوو ووتی: ئەوە پەیوەندی نیە بە خیسۆس یان ئەگوێرۆ و سیتیرلینگ كە لێدانی سزایان لەدەست داوە.

هەروەها ووتیشی: لەگەل هەمووان قسەم كرد تا بڕیارێكی نوێ بدەین ، كە كێ شیاوە بۆ جێبەجێكردنی لێدانە سزاكان، بەڵام من پێم وایە كە ئیدێرسۆن باشترینە ، ئەو زۆر لەسەر خۆیە و دەتوانێت بە باشی ئەوە جێ بە جێ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button