ئیتاڵیا

دانیلۆ: من نەرۆیشتم بەڵکو بەڕێکرام!

Yariga App

دانیلۆ بەرگریکاری بەڕازیلی ئاشکرایدەکات بەدەر لە خواستی خۆی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دراوە.

یاریزانە بە ئەزموونەکە وەک پێویست لە پلانەکانی تیاگۆ مۆتای راهێنەر نەبوو لەم وەرزەدا، سەرەنجام گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە و لە دەرگایەکی بچووکەوە بەڕێکرا.

دانیلۆ لە فڕۆکەخانە لە کاتی جێهێشتنی شاری تورین بۆ رۆژنامەنووسان وتی “هەمیشە ئامادەبووم و ئەرکەکانم جێبەجێ دەکرد ، پەیوەندییەکی باشم هەبوو لەگەڵ هەمووان، بەڵام ناتوانم کاریگەریم هەبێت لەسەر بڕیاری راهێنەر و یانەکە، رۆیشتن بڕیاری من نەبوو. من هیچ پەشیمانییەکم نیە چونکە هەموو ئەوەی لە توانامدا ئەنجامم دا و لە یەکەم رۆژەوە هەمیشە ئامادەبووم لە هەموو رووییەکەوە هەربۆیە ویژدانم ئاسوودەیە. تەنها دڵگرانم دەرفەتی ئەوەم نەبوو لەنێو یاریگا ماڵئاوایی لە هاندەران بکەم

 

دانیلۆ کاپتنی یەکەمی یوڤێنتۆس بوو کاتێک لە نێو یاریگادا بوو زیاد لە 213 یاری بۆ ئەنجامدان و براوەی خولی ئیتاڵی بوون لە 2019 – 2020 دا. بڕیار وایە بگەڕێتەوە بەڕازیل و وەک یاریزانێکی ئازاد پەیوەندی بە فلامینگۆوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button