ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا پێکانی یاریزانێکی راگەیاند

سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا پێکانی ئاندریاس کریستێنسن بەرگریکاری یانەکەی راگەیاند و ئەو بەرگریکارە بەهۆی پێکانەوە سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رایگەیاندووە، ئاندریاس کریستێنسن بەرگریکاری دانیمارکی یانەکە کە تازە لە پێکان گەڕابووەوە، لە راهێنانەکانی دوێنێ دووشەممە تووشی پێکان بووە و پێویستی بە سێ هەفتەیە بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

بەرگریکارە 28 ساڵانەکە رۆژی 22ـی ئۆگەست/ئابی 2024 لە دەستپێکی ئەم وەرزە تووشی پێکان بوو، نزیکەی 150 رۆژ لە یاریکردن دابڕا و هەفتەی رابردوو گەڕایەوە یاریگاکان، کەچی دووبارە تووشی پێکان بووەتەوە و لە پێی راستی تووشی کرژبوون بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button