بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

فەرمی؛ یانە هۆڵەندییەکە گرێبەستی عەلی جاسمی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەلمێر سیتی هۆڵەندی بەفەرمی گواستنەوەی عەلی جاسم هێرشبەری لاوی عێراقی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

یانەی حەلمێر سیتی هۆڵەندی کە لە خولی نایابی هۆڵەندا یاریی دەکات، بەفەرمی گواستنەوەی عەلی جاسم هێرشبەری لاوی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە راگەیاند.

هێرشبەرە 21 ساڵانەکە لەبارەی پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی ئەلمێر سیتی دەڵێت :’پەنا بەخوا هەرچی لەتواناماندا هەبێت لەپێناوی ئەم یانەیە دەیکەم، لە یاریگا چاوەڕێمان بکەن’.

عەلی جاسم کە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە یانەی کارەباوە پەیوەندی بە ریزەکانی کۆمۆی ئیتاڵی کرد، لە مێرکاتۆی زستانە ریزەکانی یانە ئیتاڵییەکەی بەجێهێشت کە لە سێریا ئەی تەنیا 9 خولەک دەرفەتی یاریکردنی پێدرا، کە تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە هەیە.

هێشتا وادەی یەکەم یاریی عەلی جاسم بە درێسی یانە هۆڵەندییەکە دیار نییە، کە رۆژی یەکشەممە یانە نوێیەکەی عەلی جاسم لە خولی نایابی هۆڵەندا میوانداریی ڤالڤیک دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button