ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئالڤارۆ ئادریۆزۆلا پەیوەندی بە بایرن میونشن دەکات

یاریگا
ئالڤارۆ ئادریۆزۆلا، بەرگریکاری بالی راستی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووە بەرگریکارەکەی شاهانەکان ئەمڕۆ سێ شەممە بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکردووە و ئامادەکاری بۆ گەشتەکەی دەکات کە بریارە ئەمشەو بچێتە ئەڵمانیا بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و واژۆ کردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ باڤارییەکان.

ئادریۆزۆلا تاوەکو ئێستا وادەی گرێبەستە کاتیەکەی ئاشکرا نەکراوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەمذەو بە فەرمی هەردوو یانە هەواڵەکە پشت راست بکەنەوە.

Back to top button