ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەکی تا ساڵی 2030 نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا گرێبەستی پێدری تا ساڵی 2030 نوێ دەکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا لەگەڵ پێدری گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی گرێبەستی ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە تاوەکو سالی 2030 نوێبکاتەوە.

رۆمانۆ راشیگەیاندووە، پێدری و بارسێلۆنا رێککەوتنی زارەکییان کردووە و بەمزووانە هەردوولا لەبارەی وردەکارییەکان کۆدەبنەوە و رێککەوتنی فەرمی دەکەن و وادەیەک بۆ واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکەیان دەستنیشان دەکەن، کە پێدری رەزامەندیی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داوە.

پێدری (22 ساڵان) لە بۆرسەی یاریزانان ئێستا نرخەکەی 100 ملیۆن یۆرۆیە و بە درێسی بارسێلۆنا لە 174 یاری 24 گۆڵ و 17 ئەسیستی کردووە، پێشتر بە درێسی لاس پالماسیش لە 37 یاری 4 گۆڵ و 7 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button