یاریگا –
میلان گرێبەستی کایل واکەری تەواو کرد، ياريزانه‌كه درێسی میلان ده‌پۆشێت و ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كه‌شی ئاشكرا ده‌كرێت.
رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا و فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامه‌نووس شاره‌زا له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاشكرایان كرد، یاریزانە تەمەن 34 ساڵەکە تا کۆتایی ئەم وەرزە بە خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ په‌یوه‌ندی به میلان ده‌كات و سەرجەم مووچەی بەرگریکارەکە میلان ده‌یدات، میلان بیری لە گواستنەوەی مارکوس راشفۆرد کردبووەوە، بەڵام کاتێک ئاگاداری خواستی واکەر بوون بۆ جێهێشتنی مان سیتی، لە گرێبەستەکەی راشفۆرد كشانه‌وه و له‌گه‌ڵ واڵكه‌ر ده‌ستیان به گفتوگۆ كرد.
🚨🔴⚫️ AC Milan have agreed deal to sign Kyle Walker from Man City, here we go!
Loan move with buy option clause not mandatory, salary covered by AC Milan with contract agreed.
Travel and medical being planned.
Manchester City’s captain ready for new chapter. pic.twitter.com/zmhZEj0Clv
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 22, 2025
دواتر راگه‌یه‌نرا میلان سەرکەوتوو بووە لە گەیشتن بە رێککەوتن بۆ تەواوکردنی گواستنەوەی کایلی واکەری بەرگریکاری راستی ئینگلیزی لە یانەی مانچێستەر سیتی بەشێوەی خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە، لەگەڵ بژاردەی کڕینه‌وه‌ی له كۆتایی وه‌رز.
مانچێستەر سیتی مەرجی ئەوەی خستووەتە ئەستۆی میلان بەهای مووچەی هەفتانەی کایل واکەر بدات، بەمەرجێک میلان لە مانگی یۆنیۆی 2025 بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ بدات ئەگەر بیەوێت به هه‌میشه‌ی و گرێبەستی دوو ساڵە تاوه‌كو مانگی یۆنیۆی 2027 له‌گه‌ڵ بكات.
Talks over Kyle Walker’s loan move to AC Milan are in the advanced stages 🚨
Walker is ready to fly to Milan when he is granted permission to travel by Manchester City 🇮🇹 pic.twitter.com/za02KzpMKL
— Sky Sports News (@SkySportsNews) January 22, 2025
بڕیارە ئه‌مرۆ پێنجشەممە کایل واکەر گەشت بۆ میلانۆ بكات، گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆ بكات و به مێدیاكان بناسێنرێت.
کایل واکەر لە دوایین حەوت یاریدا تەنها یەکجار له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه یاریزانه‌كه بیر له جێهێشتنی مان سیتی بكاته‌وه پێش چه‌ند رۆژێك خواستنی جێهێشتنی یانه‌كه‌ی به گواردیۆلای و به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه گه‌یاندووه.
واڵكه‌ر له ساڵی 2017 له به‌رامبه‌ر 52 ملیۆن یۆرۆ له تۆتنهامه‌وه په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر سیتی كرد، له‌م ماوه‌یه 6 نازناوی پڕێمه‌رلیگ و یه‌ك نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان و نازناوێكی جامی جیهانی یانه‌كان و نازناوێكی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپی و دوو نازناوی جامی ئینگڵته‌رای به‌ده‌ستهێناوه.