دوو یاریزان لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان خاوەن تۆمارکردنی خێراترین گۆڵی گەڕەکەن
یاریگا –
لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان، دوو یاریزان توانیان خێراترین گۆڵ لە گەڕەکە تۆمار بکەن.
گێلێرمی سانتۆس لە زاخۆ و ئەیمەن رەعد لە رانیە خاوەن تۆمار کردنی خێراترین گۆڵی گەڕی 15ـەی خولی نایابی کوردستانن کە لە خولەکی حەفت تۆماریانکڕدووە، لە کۆی حەفت یاریی 18 گۆڵ تۆمار کرا کە حەفت گۆڵیان لە گێمی یەکەم و 11 گۆڵیشیان لە گێمی دووەم بوو.
هەر یەک لە گۆڵپارێزان نیما نەعیمی لە چوارقوڕنە و عەباس یابڕ لە ئاکرێ و هەڤاڵ بەهادین لە سیروانی نوێ و هۆگر عەلی لە زاخۆ کلین شیتیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لەم گەڕە لێ تۆمار نەکرا، گەورەترین سەرکەوتنی ئەم گەڕەش شێروانە بەدەستیهێنا کاتێک 4 _ 1 لە پیشەسازی بردەوە.
لە گەڕی 15ـەی خولی نایابی کوردستان، 27 کارتی زەرد و کاترێکی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکرایەوە، هەر یەک لە یانەکانی رانیە و ئاکرێ هیچ کارتێکیان وەرنەگرت و یاریی خاوێنیان بۆ ئەم گەڕە بەدەستهێنا.