بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆرسەی یاریزانان؛ چی لەبارەی پێشبینییەکانی ئەمڕۆی مێرکاتۆ دەزانین؟

وردەکارییەکانی گواستنەوەی یاریزانان لە تۆڕی وەرزشی یاریگا دەزانیت

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا بە شێوازی جیاواز رووماڵی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دەکات و هەموو شتێک لە گۆشەی جیاوازەوە دەخاتەبەر دیدی وەرگران.

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان هاوشێوەی بۆڕسە (بازاڕی داراییە)، بۆیە لە تۆڕی وەرزشی یاریگا، سەرنجێکی زۆری لەسەر دادەندرێت. لەم بابەتەدا، پێشبینییەکانی ئەمڕۆی گواستنەوەی یاریزانان بە وردی و کورتی بڵاودەکرێتەوە.

  • عومەر مەرمووش، گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی واژۆ دەکات و بە میدیاکان دەناسێندرێت.
  • مانچێستەریونایتد داواکارییەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە ئالێخاندرۆ گارناچۆ کەمدەکاتەوە، لەوانەیە ئەمڕۆ بە فەرمی گفتوگۆی سەرەتایی دەستپێبکەن.
  • مات هارگرەیڤز، بەڕێوەبەری گفتوگۆکانی مانچێستەر یونایتد لە میلانە و گفتوگۆکانی گواستنەوەی پاتریک دۆرگو، بەرگریکاری لێچی دەستپێدەکات.
  • مان یونایتد خەریکی هەڵسەنگاندنە بۆ چەند یاریزانێکی دیکە، بەڵام گواستنەوەی هەر یاریزانێک، پەیوەندی بە چوونەدەرەوەی یاریزانانی دیکە دەبێت.
  • نوێنەری راشفۆرد دوێنێ لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنا کۆبووەتەوە، یاریزانەکە دەیەوێت بچێتە بارسا.
  • ئەمڕۆ گواستنەوەی ئانتۆنی بۆ ریال بێتیس تەواو دەبێت.
  • ئارسیناڵ دەیەوێت ئەمڕۆ، هەوڵی دەستپێکردنی گفتوگۆی گواستنەوەی ماتیوس کونیا دەدات.
  • گفتوگۆکانی نێوان کریس وود و نۆتینگهام فۆڕێست بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێدەکەن.

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ وێڵە بەدوای هێرشبەرێک و راشفۆرد داواکراوی سەرەکییە

Back to top button