ئه‌ڵمانیاگرنگترین

فەرمی؛ نوری شاهین دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی راهێنەرەکەی دووردەخاتەوە.

ماڵپەڕی فەرمی بۆڕووسیا دۆرتموند بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیان بڕیاریانداوە نوری شاهین لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دووربخەنەوە و گرێبەستەکەی هەڵوەشێنراوەتەوە.

دۆرتموند بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، لە دوایین نۆ یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە و رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە.

زەردەواڵەکان شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی چامپیۆنزلیگ بوونە میوانی بۆڵۆنیا و 2-1 تووشی شکست بوون

هەر دوێنێ شەو دوای یارییەکە دۆرتموند بڕیاری دوورخستنەوەی راهێنەرەکەی داوە و شاهین و تیپەکەی لە بڕیارەکە ئاگادارکردووەتەوە.

بۆ شوێنی نوری شاهین، ئێریک تێن هاخی راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد بەربژێری سەرەکییە و پێشبینی دەکرێت پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە لەئەستۆ بگرێت.

شاهین لە 27 یاریی سەرپەرشتی دۆرتموندی کرد. تەنیا 12 یاریی بردەوە، 11 یاریی دۆڕاند و 4 یارییش یەکسانبوو. تیپەکەی 55 گۆڵی کرد و 44 گۆڵی لێکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button