
یاریگا –
ئێریک تێن هاخ وەک یەکێک لە بەهێزترین بەربژێرەکان بۆ پۆستی راهێنەرایەتی دۆرتموندی ئەڵمانی دەرکەوتووە، ئەوە دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ لەژێر سەرپەرشتی نوری شاهین.
هاوینی رابردوو دوای تەقینەوەی کێشەکان، ئێدین تێرزیچ دۆرتموندی جێهێشت و لە جێگەکەی نوری شاهینی ئەستێرەی پێشووی یانەکە وەک راهێنەری زەردەواڵەکان دەستنیشانکرا.
ئەستێرەیەکی پێشووی دۆرتمۆند دەبێتە راهێنەری نوێی یانەکە – Yariga
ئەنجامەکان بەجۆرێک خراپبوونە، کۆتا سێ یاریی خۆیان لە بۆندسلیگا هەر شکست بووە و، لە دوای 18 هەفتە لە خولەکە تەنها 25 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە ریزبەندیی 10 دەبینرێن. هەربۆیە دەنگۆی هەرچی زووە هێنانی راهێنەرێکی نوێ لە هەرکاتێک گەرمتربووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی ئەڵمانی لە تۆڕی هەواڵی سکای، ئێریک تێن هاخ وەک بەربژێرێکی بەهێز دەمێنێتەوە لەباری دوورخستنەوەی شاهین.
ئەو رۆژنامەنووسە زانیویشیەتی، بەڵام مەرجێکی راهێنەرە هۆڵەندییەکە ئەوەیە وەک چارەسەرێکی ماوەی 6 مانگی پۆستەکەی ناوێ، بەڵکو داوای گرێبەستێکی ماوەدرێژ دەکات.
پلێتنبێرگ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە تێن هاخ تاکە بەربژێر نییە بۆ پۆستەکە، بەڵکو لەنێوخۆی دۆرتمونددا گفتوگۆی بژاردەی دیکەش کراوە.