یاریگا –
کەناڵی ریال مەدرید هێرشی توندى كرده سەر ناوبژیوانی یاریی ریال مه‌درید و لاس پاڵماس كاتێك له گه‌ڕی 20ـی لالیگا هه‌ردوو تیپ له‌سه‌ر یاریگای بێرنابیۆ رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه.
ریال مەدرید سەرکەوتنێکی بەنرخی تۆماركرد و یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 4-1 برده‌وه، چوار گۆڵەکەش لە خولەکەکانی 18 و 33 و 36 و 57 له‌رێگه‌ی یاریزانان کیلیان ئێمباپێ دوو گۆڵ و برایم دیاز و رۆدریگۆ تۆمارکران.
لە یارییەکەدا کیلیان ئێمباپێ گۆڵی سێیەمی له خوله‌كه‌ی 42 كرد، دواتر ناوبژیوان گۆڵەکەی به‌بیانوی ئۆفساید ره‌تكرده‌وه.
کەناڵی ریال مه‌درید له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی گۆڵه‌كه‌ی کیلیان ، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی (VAR) زوڵمی لێكردووه چونكه گۆڵه‌كه دروست بووه، له‌وكاته‌ی تۆپه‌كه له قاچی رۆدیگه‌ر ده‌رده‌چێت ئێمباپێ له ئۆفساید نیه و گۆلێكی دروستی یانه‌كه‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و هاوشێوەی یارییەکەی پێشووی ریال و ڤالێنسیا ڤار دزییه‌كه‌ی دیكه‌ی له ریال مه‌درید كرد.
El video de RMTV demostrando un nuevo robo del VAR.
MÁXIMA DIFUSIÓN A ESTE VIDEO 🚨
— Real Madrid Fans 🤍 (@MadridismoreaI) January 19, 2025
به‌م شێوه‌یه كیلیان رێگه‌ی پێنه‌درا یه‌كه‌م هاتریك له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی بكات و ریال مەدرید بووە ئەو تیپەی زۆرترین گۆڵی له رێگه‌ی ڤار لە خولی ئیسپانیا ره‌تكراوه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان 30 گۆڵه، دوای ئەویش ئاتلێتیکۆ مەدرید و سێلتاڤیگۆ و سیڤیلیە دێن بە 17 گۆڵی ره‌تكراوه.
🚨 BREAKING: La Liga has WRONGLY disallowed two goals by Kylian Mbappé in the last two games.
Both vs Valencia & Las Palmas – VAR used the frame to determine Mbappé was offside after the ball had already left the passers leg. pic.twitter.com/1Uwquj1pgB
— Madrid Zone (@theMadridZone) January 19, 2025
ریال مەدرید به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس خاڵەکانی بۆ 46 خاڵ بەرزکردەوە و پێشەنگی لالیگا وه‌رگرته‌وه، لاس پاڵماسیش لە پلەی 14ـیه بە 22 خاڵ.
Equipos con más goles anulados por VAR en La Liga:
30 REAL MADRID (+1 hoy)
17 Atlético
17 Celta
17 Sevilla
16 Villarreal
15 Real Sociedad
14 Valencia
13 Barcelona
13 Espanyol— MisterChip (Alexis) (@2010MisterChip) January 19, 2025