تەواو؛ ریال مەدرید خۆی بەدەستەوە دەدات
"کارلۆ سێ بژاردەی لەبەدەستە"
یاریگا –
ریال مەدرید لە گواستنەوەی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد بێهیوا دەبێت و خۆی بەدەستەوە دەدات.
تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لە مێرکاتۆی زستانە هەوڵی دیکە بۆ گواستنەوەی ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد، بەرگریکاری لیڤەرپوول نادات و پاشەکەشە دەکات.
هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لیڤەرپوول ئامادە نییە لەم مانگە دەستبەرداری بەرگریکارە ئینگلیزەکە ببێت، مەدریدییەکانیش لەوبڕوایەدان لەم مێرکاتۆیە هەر هەوڵیک بدەن بێسود دەبێت و تاوەکو هاوین چاوەڕوان دەبن.
لیڤەرپوول لەم وەرزە شەڕی چوار نازناو دەکات. ئاڕنە سڵۆت بۆ کێبڕکێکردنی هەموو نازناوەکان پێویستی بە تەواوی ئەستێرەکانییەتی و رێگە بە رۆیشتنیان نادات.
هەرچەندە ئاڕنۆڵد شەش مانگی دیکە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، بەڵام لیڤەرپوول هێشتا هیوای بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هەیە و کاری لەسەر دەکات.
سێ بژاردە
ریال مەدرید لە مێرکاتۆی زستانە هیچ یاریزانێک ناگوازێتەوە، کارلۆ ئانچێلۆتی بۆ تەواوکردنی وەرزەکە سێ بژاردەی لەبەردەستدا دەبێت.
بژاردەی یەکەم تەواوکردنی وەرزەکەیە بە یاریکردنی لوکاس ڤاسکێس لە باڵی راست. ئەو بژاردەیەش تاوەکو ئێستا لە سەرجەم یارییە گەورەکانی ئەم وەرزە زیانی بە یانەکە گەیاندووە.
بژاردەی دووەم یاریکردنە بە راوول ئاسێنسیۆ لەو باڵە، ئانچێلۆتی لە مەشقەکان یاریزانەکەی تاقیکردووەتەوە. بژاردەی سێیەمیش گواستنەوەی فێدێریکۆ ڤالڤێردییە بۆ باڵی راست، کە کارلۆ کەمتر لەگەڵ ئەو بژاردەیەدایە و بەلایەوە باشترە فێدی لە هێڵی ناوەڕاست بمێنێتەوە.
El Madrid se empieza a resignar con Alexander-Arnold para enero.
◾️ El club ve nulas opciones de que el Liverpool suelte ahora a su estrella.
◾️ Ancelotti deberá decidir entre tres opciones para terminar la temporada.
✍️ @ManuAmor1 https://t.co/BfUPebxNND
— Relevo (@relevo) January 15, 2025