یاریگا –
لازۆ هێرشبه‌ری رانیه ئەستێرەی گەڕی سێزده‌ی خولی نایابی کوردستان بوو، کە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە دەستنیشان دەکات.
له گه‌ڕی 13ـی خولی نایابی كوردستان رانیه بووه میوانی سه‌ید سادق و له یارییه‌كه‌ش تیپه‌كه‌ی راپه‌رین به تاكه گۆلێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه
لازۆ عه‌لی هێرشبه‌ره 24 ساڵانه‌كه‌ی رانیه تاكه گۆڵی یارییه‌كه و بردنه‌وه‌ی له خوله‌كی پێنج به ئه‌سیستی دانه‌ر بایز كرد، رۆلێكی گرنگی له هه‌بوو له به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه.
هێرشبه‌ره‌كه‌ی رانیه نزیكه‌ی 15 ساڵه درێسی ئه‌و یانه‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌رین ده‌پۆشێت، له ریزی پله‌یه‌كی كوردستانیش له‌و یانه‌یه یاریی كرد‌و رۆلی هه‌بوو له گه‌یاندنی تیپه‌كه بۆ خولی نایابی كوردستان.
لازۆ به‌و گۆڵه‌ی له دژی یانه‌ی چوارقونه كردی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له خولی نایابی كوردستان بۆ 2 گۆڵ به‌رز كرده‌وه ئه‌سیستێكیشی هه‌یه.
رانیه بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ پله‌ی حه‌فته‌می خولەکەی گرتووە، شێروانه‌ش 27 خاڵ پێشه‌نگی گرتووه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش بە 23 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و ده‌ربه‌ندیخان و رزگاریش بە جیاوازیی گۆڵ لەدوای پێشمه‌رگه دێن و پلەی سێیەم و چوارەمیان گرتووە