Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی؛ وێستهام یونایتد راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

"گراهام پۆتەر گەڕایەوە"

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی گراهام پۆتەر وەک راهێنەری نوێی وێستهام یونایتد دەستنیشانکرا

ماڵپەڕی فەرمی وێستهام یونایتد بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ گراهام پۆتەر گەیشتوونەتە رێککەوتن و بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو گرێبەستیان لەگەڵ راهێنەرە ئینگلیزەکە واژۆ کردووە.

گراهام پۆتەر، راهێنەری نوێی وێستهام یونایتد لە یەکەم لێدوانیدا دەڵێت؛

دڵخۆشم کە لێرەم، بەلای منەوە زۆر گرنگە، چونکە دەمێکە چاوەڕێ دەکەم و هەستمکرد، ئێستا کات و یانەیەکی گونجاوە بۆ ئەوەی ئەرکەکە وەربگرم.

گفتوگۆکانم لەگەڵ سەرۆک و دەستەی کارگێڕی زۆر ئەرێنی و بونیادنەر بوون، هەردوولا هەمان بەهای کارکردنی بێووچوان و وزەیەکی گەورەی کارکردنمان هەیە. قسەمان لەسەر رێکاری خێرا بۆ ستراتیجیەتی کورت مەودا کرد و دواتر کار لەسەر پلانی درێژمەودا بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتر یانەکە دەستپێدەکەین.

وێستهام یانەیەکی زۆر گەورەیە و دڵی لەندەنە. خاوەنی بنکەیەکی جەماوەری گەورەیە لە جیهان. کاتێک وێستهام بووە پاڵەوانی کۆنفرانسلیگ، زۆر بەڕوونی کاریگەری سەرکەوتنی یانەکەم بینی.

لە چەند ساڵی رابردوودا، وێستهام زۆر بەرەوپێشچووە و بناخەیەکی باشی دروستکردووە. بە ئاسانی نابیتە پاڵەوانی پاڵەوانیەتییەکی ئەوروپا، ئەگەر بناخە و پاڵپشتییەکی بەهێزت نەبێت

هەریەکە لە بڕونۆ (یاریدەدەری راهێنەر)، بیڵی رید (راهێنەری تیمی یەکەم) و نارکیس پێلاچ (راهێنەری تیمی یەکەم) دەبنە ئەندامی دەستەی راهێنەران و تەنیا چاڤی ڤالێرۆ، راهێنەری گۆڵپارێزان لە ستافی کۆن دەمێنێتەوە.

پۆتەر یاریزانی پێشووی یانەکانی بیرمینگهام سیتی، ساوسامتن، وێست بڕۆمیچ ئالبیۆن و ستۆک سیتی بووە و یەکێکە لە دیاترین راهێنەرانی سەردەمی نوێی ئینگلتەرا.

پۆتەر کاروانی راهێنەرایەتی لەگەڵ یانەی ئۆستێرسووندی سویدی لە ساڵی 2010 دەستپێکرد، لە ماوەی پێنج ساڵدا توانی سێجار یانەکە بباتە خولی سەرووتر و جامی سویدیشی لەگەڵ یانەکە بردەوە.

دوای درەوشانەوەی لە سوید، لە هاوینی ساڵی 2018 ئەرکی مەشقی سوانزی سیتی پێسپێردرا و ساڵی دواتر بووە راهێنەری برایتن. لە وەرزی 2020-21 ریکۆردی مێژوویی بۆ یانەکەی باشووری ئینگلتەرا تۆمارکرد و پلەی نۆیەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.

لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2022 بووە راهێنەری چێڵسی و لە ئەپریل/نیسانی ساڵی 2023 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

دوێنێ چوارشەممە هامەرز بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی جولیان لوپیتێگی ئیسپانی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە، کە لە هاوینی رابردوو پۆستەکەی وەرگرتبوو.

Back to top button