ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

مێسی: ئێستا زیاتر بیر لە ئەنجامی یارییەکان دەکەمەوە

Yariga App

یاریگا
لیۆنێل مێسی، گۆڵکارە مێژووییەکەی بارسێلۆنا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ DAZN باس لە گۆڵەکانی دەکات و بە گشتی لەو چاوپێکەونەدا باسی گرنگترین ساتەکانی دەکات.

” ئەو کاتەی لە تیپی لاوانی بارسێلۆنا بووم بە باشی گۆڵم دەکرد، بەڵام ئەو کاتەی هاتمە تیپی یەکەم بە کەمی گۆڵم دەکرد و ئەمەش منی نیگەران کرد، بەڵام دوای ماوەیەک دەستم بە گۆڵ کردن کرد و هەموو بەربەستەکان کۆتایی هات. ئێستا زیاتر بیر لە یارییەکان دەکەمەوە، پێش ئەوەی بیر لە گۆڵ کردن بکەم، هیچ کاتێکیش خەم لەو ناخۆم کاتێک سەرکەوتوو نەبم لە گۆڵ کردن “.

لیۆ سەبارەت بە جوانترین گۆڵی دەڵێت ” هەموو ئەو گۆڵانە لای من جوانن کە کاریگەریان لەسەر ئەنجامی یاری هەبێت، بۆ نموونە دوو گۆڵەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ، هەروەها گۆڵەکەی بەرامبەر ریال مەدرید لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ “.

مێسی باس لە گۆڵەکەی بەرامبەر ختافیش دەکات و دەڵێت ” ئەو کاتەی بە ئەنجامی 5-2 لە خیتافیمان بردەوە، گۆڵێکم کرد لەسەر شێوازی مارادۆنا، گۆڵێکی جوان بوو، بەڵام هەروەک پێشتر گووتم گرنگی بەو جۆرە گۆڵانە دەدەم کە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی یارییەکان بێت “.

بابەتی زیاتر

Back to top button