ئیسپانیاگرنگترین

یامال بۆ یارییەکەی سبەینێ ئامادەدەبێ؟ هانزی فلیک وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا خۆی بۆ یارییەکی قورس و گرنگ ئامادەدەکات کاتێک سبەی شەو لە سعودیە لە میانی یاریی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی ئاتڵەتیک بیڵباو دەبێتەوە.

هاندەرانی بارسا ترسیان لە بەشداریکردنی لامین یامالی ئەستێرەی یەکەمی یانەکە هەبوو، ئەوە دوای ئەوەی یامال نەیتوانی بەهۆی پێکان لە پاژنەیدا بۆ دوایین دوو یاریی 2024 بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید و کۆتا یارییشیان بەرامبەر بارباسترۆ ئامادەبێت.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە، هانزی فلیک باسی لە ئەگەرەکانی بەشداریکردنی لاوە 17 ساڵانەکە کرد و وتی

لامین سێ بۆ چوار جار راهێنانی کردووە. ئەو ئامادەیە. سبەینێ دەتوانێ یاری بکات.

هەر لە هەمان کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا راهێنەرە ئەڵمانییەکە باسی لە دۆخی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆری کرد و وتی

پێموانییە تا سبەی ئامادەبن (بەهۆی کەیسەکەیانەوە) بەڵام دەبێ چاوەڕێ بکەین. تاکە شت بیکەین هەرئەوەیە کە چاوەڕێ بکەین.

لە باری بردنەوەی بلاوگرانا لە بیڵباو، سەردەکەون بۆ فیناڵ و چاوەڕوانی براوەی نێوان ریاڵ مەدرید و مایۆرکا دەکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button